نەرمین مەعروف: حكومەتی عێراق سوورە لەسەر بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كێشەی مووچە یەكلابووەتەوە و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی چارەسەركردووە و دەشڵێت، “حكومەتی عێراق سوورە لەسەر بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە”.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربووە و پێویست بە بەدواداچوون بۆ لیستی مووچەخۆرانی هەرێم ناكات و تا ئەو كاتەی مووچە بە بانكی دەكرێت بە شێوەی كاش دەنێردرێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی، “حكومەتی عێراق سوورە لەسەر بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە و پێویستە رێوشوێنەكانی بە بانكیكردن دەستپێبكات تاوەكو بەو بیانووە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رانەگیرێت”.

بابەتی پێشتر

د. شێركۆ عەبدوڵڵا خەڵاتی زێڕینی بلەی پێبەخشرا

بابەتی دواتر

ئاگر لە بازاڕی شێخەڵای هەولێر كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شانەی ئەمنی كوشتنی سەركردەكەی یەبەشە لەلایەن توركیاوە سەركۆنە دەكات

شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منیی عێراق سه‌ركۆنه‌ى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى توركیا بۆسه‌ر ‏ئۆتۆمبێلى سه‌ركرده‌كه‌ى یه‌به‌شه‌ و كوشتنی ده‌كات.‏ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا شانه‌ى…
Total
0
Share