درۆگبا: ئەمە ئەو چێڵسی-یە نییە کە دەیناسم

دیدیێ درۆگبا، ئەفسانەی کۆتدیڤوار هێرشێکی توندی کردە سەر ئیدارەی تۆد بۆیلی خاوەنی نوێی یانەی چێڵسی.

درۆگبا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا، دەڵێت، “لە سەردەمی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچدا یانەکە کوالێتییەکی بەرزی هەبوو، ئێستا ئەو کوالێتییە نایبینم، ئەستەمە ئەو شێوازە هەرس بکرێت کە ئیدارەی نوێ لەناوخۆی یانە بەرامبەر کەسە گرنگەکان گرتییەبەر، دەبێت بگەڕێینەوە سەر یاسا و بەهاکانی پێشوو کە هەمانبوو، چیتر چێڵسی ناناسمەوە، بەلای منەوە هەمان ئەو یانەیە نییە کە یاریم بۆ کردووە.”

هەروەها دەڵێت، ” بە دڵنیاییەوە جیاوازی هەیە لە نێوان ئیدارەی ئێستا و ئیدارەی ڕۆمان، گرێبەستەکانی سەردەمی پێشوو زۆر زیرەکانە بوون، گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانانی وەک پیتەر چێک، ئەندرێ شیڤچینکۆ، هێرنان کریسپۆ، مایکڵ ئیسیان، فلۆرانت مالودا و دیدیێ درۆگبا لەپێناو بەدەستهێنانی ناسناوەکاندا بوو.”

بابەتی پێشتر

ئایا بەرشلۆنە بۆ ماوەی ساڵێک سڕدەکرێت؟

بابەتی دواتر

پەیامێک بۆ ئۆسیمین: نەچیتە پاریس سان جێرمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share