ڤینیسیۆزێکی دیکە سوپرایزی نوێی ڕیاڵ مەدریدە

ستافی هونەریی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڤینیسیۆز تۆبیاسی بەڕازیلی-یان لە لیستی یاریزانانی پێکهاتەی یەکەم بۆ گەشتی هاوینە ناونووس کردووە.

توبیاس لە یانەی ئینتەر ناسیوناڵەوە پەیوەندی بە شاختاری ئۆکرانییەوە کرد، بەڵام بەهۆی جەنگەوە نەیتوانی تواناکانی بسەلمێنێت و یانەی شاهانەی مەدرید گرێبەستیان لەگەڵدا واژۆ کرد.

گەوهەرەکەی بەڕازیل تەمەنی 18 ساڵە و لە پێگەی بەرگریی باڵی ڕاست یاری دەکات، بە بڕیاری کارلۆ ئەنچیلۆتی لە پێکهاتەی کاستیای ڕیاڵ مەدرید جێگیرکراوە، تاوەکو ئێستا تەنها چوار یاریی بۆ لاوانی ڕیاڵ کردووە، بەڵام لە هاوینی 2022 بەشداری لە ئامادەکارییەکانی سەرەتای وەرز لەگەڵ پێکهاتەی یەکەم دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی “ئەی ئێس” تۆبیاس دەبێتە سوپرایزی نوێی ڕیاڵ، سەرەڕای ئەوەی لە پێکهاتەی یەکەم ناونووس ناکرێت، بەڵام لەگەڵ بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی ئیسپانی لەلایەن ڤینیسیۆز و ڕۆدریگۆ و میلیتاوەوە، دەکرێت لە نیوەی وەرزەوە تێکەڵ بە پێکهاتەی یەکەم بکرێت، تواناکانیشی ڕێگەی پێدەدەن ببێتە ئەستێرەی داهاتووی مێرەنگی و جێگەی کارڤاخال بگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

هالاند: هەموو شتێک لەبارەی مانچستەر سیتی-یەوە دەزانم

بابەتی دواتر

سەرایا سەلام هۆشداریی توند دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share