کۆمەڵی دادگەری: هیچ بیانوویەک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نییە

مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایدەگەیەنێت، هیچ بیانوویەک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نییە.

مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئێمە لە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایدەگەیەنین کە هیچ بیانوویەک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان نییە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەڵبژاردن بە تاکە رێگای دەستاودەستکردنی دەسەڵات دەزانین، بۆیە پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بەو وادەیەوە پابەند بن کە بڕیاری لێدراوە.

باس لەوەش دەکات، “داوا لە دەنگدەرانیش دەکەین بڕۆن کارتی دەنگدان وەربگرنەوەو بە گوڕوتینەوە بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردندا بکەن”.

بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024 ، پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی  پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، لایەنە سیاسییەکان کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100کورسیی پەرلەمان دەکەن.

 

 

بابەتی پێشتر

لافاوەكەی دوبەی

بابەتی دواتر

"لەلایەن كۆمپانیایەكەوە لە هەولێر 35 ملیۆن دۆلاری 800 خێزان خوراوە"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share