وەزیری سامانە سروشتیەكان: لە یەک هەفتەدا سێ ملیۆن لیتر بەنزین دەخرێتە بازاڕەوە

 

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت ڕایگەیاند، سێ ملیۆن لیتر بەنزین لە هەفتەیەکدا دەخەنە بازاڕەوە، کە لە سێ سەرچاوەی جیاوازەوە دابیندەکرێت و لەلایەن حکومەتەوە پاڵپشتیدەکرێت بۆئەوەی نرخەکەی کەمتر لەسەر هاوڵاتییان بکەوێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، خواست لەسەر بەنزین ڕۆژانەی پێنج بۆ شەش ملیۆن لیترە، حکومەتی هەرێم لە یەک هەفتەدا سێ ملیۆن لیتر بەنزین دەخاتە بازاڕەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزیری سامانە سروشتییەکان، هەرێمی کوردستان لە سێ سەرچاوەی جیاوازەوە بەنزین دابیندەکات، یەک ملیۆن لیتر بەنزین لە پاڵاوتگەی (کار)، یەک ملیۆن و 50 هەزار لیتر لە عێراقەوە دابیندەکرێت، ئەوەی دەمێنێتەوە هاوردە دەکرێت.

سەبارەت بە هۆکاری گرانبوونی بەنزین ئاماژەی بەوەکرد، سێ هۆکاری سەرەکی هەن یەکێکیان ڕاگرتنی ناردنی ئەو بڕە بەنزینەی لە بەغدادەوە دێتە هەرێمی کوردستان، هۆکارێکی دیکەیان جیهانییە و نرخی بەرزبووەتەوە، هەروەها لە عێراقدا بەگشتی خواست لەسەر بەنزین زیادیکردووە.

کەمال محەمەد دەڵێت، بەپیێ ئەو دەسەڵاتەی دراوە بە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، دوو ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەولێر و دهۆک دابیندەکرێت، زیاتر لە یەک ملیۆن لیتریش بۆ سلێمانی و هەڵەبجە، ئەمە جگە لەوەی ڕێککەوتنیان کردووە لەگەڵ کۆمپانیایەک تاوکو دوو بۆ سێ ملیۆن لیتری دیکە دابینبکەن.

بەپێی پێشبینیی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ نرخی بەنزین، لەماوەی هەفتەیەكدا سێ ملیۆن لیتر بەنزین دەخرێتە بازاڕەوە و ڕایگەیاند، “بۆ هەر لیترێكی بەنزین 1200 دینار لەسەر حكومەت دەكەوێت و 400 دینار پاڵپشتی دەكرێت بۆ ئەوەی نرخەكەی بۆ 800 دینار دابەزێت”.

بابەتی پێشتر

فەرەنسییەكان ڕوو لە سندوقەكانی دەنگدان دەكەن

بابەتی دواتر

سلێمانی.. لە شەش ڕۆژدا چوار هەزار تووشبووی سکچوون و ڕشانەوە داخڵی نەخۆشخانە کراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share