بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، زیاتر لە 282 ملیۆن دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە و بڕی نەختینەی دۆلاریش بەرزترە لە چەند رۆژی رابردوو.
بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی خستنەبازاڕی دۆلاری بڵاوکردەوە و بە گوێرەی خشتەکە، 282 ملیۆن و 624 هەزار و 465 دۆلاری فرۆشتووە.
لەو بڕەش 257 ملیۆن و 194 هەزار و 465 دۆلاری بەشێوەی حەواڵاتی بازرگانی بووە و 25 ملیۆن و 430 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەختینە بووە.
ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق لە نێوان 147 هەزار و 200 دینار بۆ 147 هەزار و 500 دیناردایە.