هێماكانی بەهای نەوتی خاو بە سەوزی ماونەتەوە

هێماكانی بەهای نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بە سەوزی ماونەتەوە، خاوی برێنت لە سەرووی 51 دۆلارەوەیە.

لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 5ی كانونی دووەم، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 51 دۆلار و 45 سەنت.

هەروەها بەهای نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێكساس (ئەمریكی) بەرامبەرە بە 48 دۆلار و سێ سەنت.

سەبارەت بە پێشبینییەكان بۆ بەهای نەوت لە ساڵی 2021دا، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئەلعێراقییە، مەزهەر محەمەد، ڕاوێژكاری دارایی كازمی ڕایگەیاند، “پێشبینی دەکەین لە بەهاری ئەمساڵدا نرخی نەوت بەرزببێتەوە بۆ زیاتر لە 65 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێكخراوێك باس لەو بڕە پارەیە دەكات كە سعودیە بۆ “سپیكردنەوەی ئابڕوی” خۆی خەرجیكردووە

ڕێكخراوێكی بواری مافی مرۆڤ ئاشكرایكردووە، سعودیە ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلاری خەرجكردووە بۆ ئەوەی “ئابڕوی خۆی سپی بكاتەوە”.…
Total
0
Share