پەرلەمانی بەریتانیا پرۆژە یاسای ناردنی كۆچبەرانی بۆ رواندا پەسەندكرد

شەوی رابردوو پەرلەمانی بەریتانیا پرۆژە یاسایەكی مشتومڕ ئامێزی پەسەند كرد كە بەهۆیەوە رێگە بە حكومەت دەدات ئەوانەی بە نایاسایی گەیشتوونەتە وڵاتەكە و داوای مافی مانەوە دەكەن رەوانەی رواندا بكات.

دوای ئەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی لۆردات پرۆژەكەیان جارێكی دیكە رەوانەی ئەنجومەنی گشتی كرد بۆ سەرلەنوێ هەمواركردنەوەی پرۆژە یاساكە، ئەندامانی لۆردات لە كۆتاییدا رەزامەندییان نیشاندا لەسەر ئەنجام نەدانی هەمواری دیكە و، ئەمەش بووە هۆی پەسەندكردنی.

پاش پەسەندكردنی لەلایەن هەردوو ئەنجومەنەكەی پەرلەمانەوە، پرۆژە یاساكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە لەدوای پەسەندكردنی لەلایەن شا-وە.

وڵاتی سێیەم
ریشی سوناك-ی سەرۆك وەزیران و پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتدار هەوڵی بێوچانیاندا بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەكە بۆ ناچاركردنی دادوەران بەوەی رواندا، كە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی ئەفریقاوە، وڵاتی سێیەمی سەقامگیرە.

حكومەتەكەی سوناك رووبەڕووی زیادبوونی فشاردەبێتەوە بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی پێوانەیی خوازیارانی مانەوە، ئەوانەی لە كەناراوەكانی فەرەنساوە دەریای مانش بە بەلەمی بچوك دەبڕن.

بەپێی هەڵسەنگاندنی نووسینگەی نیشتمانی بۆ پێداچوونەوەی ژمێریاری، رەوانەكردنی یەكەم 300 كۆچبەر نزیكەی 540 ملیۆن پاوەن (665 ملیۆن دۆلار) لەسەر شانشینی یەكگرتوو دەكەوێت كە دەكاتە ملیۆنێك پاوەند بۆ هەر كەسێك.

سوناك دووپاتیكردەوە، حكومەت فڕۆكەخانەیەكی ئامادەكردووە و فڕۆكەی بەكرێگرتووە بۆ یەكەم گەشت.

بەڵێنیشیدا حكومەت گەشتی ناوبەناو بۆ رەوانەكردنی كۆچبەران بۆ رواندا لە هاوین و دواتردا ئەنجامبدات تا ئەوكاتەی ئەو بەلەمانە دەوەستن كە بە كۆچبەرانەوە دەگەنەوە شانشینی یەكگرتوو.

بابەتی پێشتر

حكومەتی عێراق لەبارەی ناردنی مووچەوە دوا هەڵوێستی راگەیاند

بابەتی دواتر

پێكدادانی دوو هەلیكۆپتەر 10 قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌

ڕۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى ئاشكرایده‌كات، زیاتر له‌ 10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌. ڕۆژنامه‌ى “ده‌یلی…
Total
0
Share