پێكدادانی دوو هەلیكۆپتەر 10 قوربانی لێكەوتەوە

دوو هەلیكۆپتەری سەربازیی مالیزی پاش پێكدادان تێكشكان و بەهۆیەوە سەرجەم ئەندامانی تیمی فڕۆكەكان كە 10 كەس بوون گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئاژانسی بەهاناوەچوونی مالیزیا رووداوەكە ئەمڕۆ لەمیانەی راهێناندا روویداوە.

سهیمی محەمەد سوهەیل، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە گەورەكان لە فەرمانگەی بەهاناوەچوون رایگەیاند، هەردوو فڕۆكەكە لەكاتی راهێناندا بەریەككەوتوون و بەپێی وتەی تیمی پزیشكی، هەر 10 ئەندامی ئەو دوو تیمەی لە هەلیكۆپتەرەكاندا بوون گیانیان لەدەستداوە.

راهێنانەكە لەمیانەی نمایشێكی سەربازیدا بوو بەبۆنەی یادی نەوەد ساڵەی دامەزراندنی هێزی دەریایی شاهانەی مالیزیا.

https://twitter.com/i/status/1782629191344603577

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی بەریتانیا پرۆژە یاسای ناردنی كۆچبەرانی بۆ رواندا پەسەندكرد

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جۆنسن: پێویستە وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانیی ئۆكرانیا بكەن لە گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانەی كە ڕوسیا كۆنترۆڵیكردوون

سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕایگەیاند، پێویسته‌ وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانیی ئۆكرانیا بكه‌ن لە گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ ڕوسیا كۆنترۆڵی كردوون.…
Total
0
Share