لە نزیک گوندی شێنێی سەر بە ناحیەی هەڵشۆ لە کاتی پەڕینەوەی لە رووبارێکدا، هاوڵاتییەکی خەڵکی ناحیەی چوارقوڕنە، دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا خنکا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەکی خەڵکی ناحیەی چوارقوڕنە، دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا بەناوی ( ج . ق ) لەدایکبووی ساڵی 1997 لە سنووری نێوان عێراق – ئێران لە نزیک گوندی شێنێ سەر بەناحیەی هەڵشۆ لە کاتی پەڕینەوەی لە رووبارێکی گوندەکە کەوتووەتە ناو ئاوەکە و خنکاوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی قەڵادزێ گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە و دوای دەرهێنانەوەی تەرمەکە گواستویانەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ.