ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق تەنها 7.9 ملیۆن دۆلاری نەختینەی خستووەتە بازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و تەنها 7.9 ملیۆن دۆلاری نەختینەی خستووەتە بازاڕەوە

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 274 ملیۆن و 139 هەزار و 301 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 266 ملیۆن و 199 هەزار و 301 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و تەنها حەوت ملیۆن و 940 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 21ی نیسانی 2024 بوو کە تێیدا 277 ملیۆن و 17 هەزار و 705 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بابەتی پێشتر

راپۆرتێک: تێچووی سەربازیی وڵاتانی جیهان ئاستی پێوانەیی تێپەڕاندووە

بابەتی دواتر

بەمەبەستی واژووکردنی گرێبەستی چوار قۆڵی بەرپرسانی دوو وڵاتی دیکە گەیشتنە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 107 دۆلار مامەڵەی…
Total
0
Share