ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا سێ پەرلەمانتاری عێراقی کوشتووە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مردنی سێهەمین پەرلەمانتاری عێراقی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند و ئەمجارە پەرلەمانتارێکی ڕەوتی حیکمە بە هۆکاری ڤایرۆسەکە کۆچی دوایی کردووە.

بەپێی نوسراوێکی فەرمانگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق عەلی عەبودی، پەرلەمانتاری ڕەوتی حیکمە دوای چەندین ڕۆژ بە توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کردووە.

دووەمین پەرلەمانتار کە بە هۆکاری ڤایرۆسی کۆرۆنا مردبوو لە ڕۆژی 24 ی تشرینی دووەم بوو کاتێک پەرلەمانتار حسێن ئەلزەهیری پەرلەمانتاری فراکسیۆنی فەتح دوای چەندین ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

یەکەمین پەرلەمانتاری عێراق لە 10ی تەممووزی 2020 بەناوی غەیدا کەمبەش دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنای لەناو پەرلەمان ڕاگەیاندبوو، دوای ئەوەی دڵنیابوونەوە کە 20 پەرلەمانتار تووشی ڤایرۆسەکە بوون.‌.

بابەتی پێشتر

بە تۆمەتی "دروستکردنی چەکی کیمیایی" ناوەندێکی ئێران کەوتە ژێر سزای ئابورییەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستیی عێراق هەوڵدەدات زوتر ڤاکسینی کۆرۆنا بگاتە وڵاتەکەی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share