وتەبێژی حکومەت وردەکاریی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق ئاشکرادەکات

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان واژوکردنی دوو رێککەوتننامە لەخۆدەگرێت، یەکێکیان تایبەتە بە پرسی ئاو و ئەوەی دیکەش رێککەوتنی چوار لایەنەی عێراقی و تورکی و قەتەڕی، ئیماڕاتی دەبێت، جگە لە زیاتر لە 20 یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو وڵات.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاندووە،  سەردانەکە مێژووییە بەو پێیەی یەکەم سەردانی سەرۆکی تورکیایە بۆ عێراق لە ماوەی 13 ساڵدا، چونکە دواجار سەردانی بەغدادی کرد لە ساڵی 2011 بوو، گرنگی سەردانەکەش پەیوەستە بەو بابەتانەی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

عەوادی دەشڵێت، “لە ساڵی رابردووەوە تیم و لیژنە هاوبەشەکان کاریانکردووە بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان بۆ سەردانەکە لە فایلەکانی ئاسایش و ئاو و کشتوکاڵ لە ناوخۆی عێراق، ئابوری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی، هاوکات چەند لیژنەیەک سەردانی هاوبەشیان بۆ عێراق و تورکیا ئەنجامداوە بۆ ئەوەی لە ماوەی ساڵێکی تەواودا بە وردی خۆیان بۆ ئامادە بکەن، بۆ سەردانەکە.”

وتەبێژی حکومەتی عێراق پێی وایە، سەردانەکە دەبێتە سەرەتایەکی گەورە بۆ پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا بەشێوەیەکی بێ وێنەکە لە پێشتردا بوونی نەبووە، سەرەتای سفرکردنەوەی کێشەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەبێت و دەشڵێت، “سەردانەکە سوپڕایزی گەورە لەخۆدەگرێت و دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکان، کۆنگرەی رۆژنامەوانی نێوان هەردوو سەرۆک دەبێت و وردەکاری رێککەوتنەکان رووندەکرێنەوە و سوپرایزە گەورەکان بۆ گەلی عێراق رادەگەیەندرێن.

بابەتی پێشتر

بەهۆی لافاوەوە لە چین 11 کەس بێسەروشوێن بوون و بە دەیان هەزاری دیکە ماڵەکانیان چۆڵکردووە

بابەتی دواتر

کەمخەوی تووشی چیت دەکات؟ توێژینەوەیەک ئاشکرای کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەلبوسی دەنگۆیەك ڕەتدەكاتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕتیدەكاتەوە، “وەزیری بەرگری باسی لەوەكردبێت عێراق توانای وەڵامدانەوەی توركیا نییە”. محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی…
Total
0
Share