بەهۆی لافاوەوە لە چین 11 کەس بێسەروشوێن بوون و بە دەیان هەزاری دیکە ماڵەکانیان چۆڵکردووە

بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لەناوچەی گوانگدۆنگی باشووری چین لە چەند رۆژی رابردوودا، بووە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی رووبارەکان و دروستبوونی لافاو لە بەشێک لەناوچەکاندا، هاوکات ترسی لافاوی بەهێزی زیادکردووە.

میدیا چینییەکان بڵاویانکردووەتەوە، بە گشتی 11 کەس بێسەروشوێنن دوای بارانبارینی بەردەوام لە ناوچە جیاجیاکانی گوانگدۆنگ و زیاتر لە 53 هەزار کەس ماڵەکانیان لە پارێزگاکە چۆڵکردووە و گواستراونەتەوە بۆ شوێنەکانی دیکە، لەنێویاندا زیاتر لە 45 کەسیان خەڵکی شاری چینیوانن کە دەکەوێتە هەردوو کەناری رووباری بی لە ناوچەی دەلتای رووباری مرواری.

گوانگدۆنگ یەکێکە لە ناوچە پیشەسازییە گرنگەکانی چین، یەکێکە لە چڕترین ناوچەکانی وڵاتەکە و نزیکەی 127 ملیۆن کەس تێیدا دەژین.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخانەوە

بابەتی دواتر

وتەبێژی حکومەت وردەکاریی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share