سەرۆك كۆماری عێراق و باڵیۆزی هەنگاریا كۆبوونەوە

د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە لە بەغداد پێشوازیكرد لە بەڕێز ئەتیلا تار باڵیۆزی هەنگاریا لە عێراق و وەفدێكی یاوەری.

لە میانی دیدارەكەدا، سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و فراوانكردنی هاریكاریی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان، هەروەها ئاماژەی بە پێویستی هاوئاهەنگی لەبارەی پرسەكانی جێیبایەخی هاوبەش كرد بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.

هاوكات سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی سوودوەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونەكان كردەوە بە تایبەتی لە كەرتی كشتوكاڵ و بەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاو و بوارەكانی گەشتیاری و شوێنەوار و هونەری.

لای خۆیەوە باڵیۆز ئەتیلا تار خواستی وڵاتەكەی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق و پەرەپێدانی هاریكاری و پاڵپشتیكردنی ئاسایش و سەقامگیری و دووبارە رۆڵبینینی گرنگی لە ناوچەكەدا راگەیاند.

بابەتی پێشتر

لەبارەی بە بانكیكردنی مووچە لە بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

وادەی بەڕێكەوتنی یەكەمین كاروانی حاجییانی هەرێمی كوردستان راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share