بڕیار لەسەر فەریزەی حەج و تێچووەكەی دەدرێت

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیارە لە ناوەڕاستی كانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو لە سعودیە كۆبوونەوەیەك لەبارەی فەریزەی حەجەوە ئەنجامبدرێت و دواتر بڕیار لەسەر ژمارەی حاجیان دەدرێت و دەشڵێت، “دیاریكردنی تێچووی فەریزەی حەج بەپێی شێوازی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و شوێنی مانەوەیان دەگۆڕدرێت”.
نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێك لەبارەی فەریزەی حەج نەدراوە و بڕیارە لە ناوەڕاستی كانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو لە سعودیە كۆبوونەوەیەك لەو بارەیەوە ئەنجامبدرێت و دواتر بڕیارە لەسەر ژمارەی حاجییان بۆ فەریزەی حەج بەپێی وڵاتەكان دەدرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “هیچ بڕیارێك بۆ تێچووی فەریزەی حەج نەدراوە و ئەوەش پەیوەستە بە شێوازی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و دابینكردنی شوێنی حەوانەوە بۆ حاجیان كە تێچووی فەریزەی حەج لەگەڵ گەشتی عەمرە جیاوازە بە تایبەت كە ئەوان بە شێوەی كێبڕكێ لە نێوان كۆمپانیاكاندا گەشتی عەمرە ئەنجامدەدەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بە ئامانجگرتنی هاوڵاتییانی مەدەنی بە توندی شەرمەزار دەکەین

قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، هاوخەمی کەسوکاری هەردوو شـ.ـەهیدەکەی گوندی زەرگەزەویین. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەئامانجگرتنی هاوڵاتییانی…
Total
0
Share