لەبارەی بە بانكیكردنی مووچە لە بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە دەبێت و دەشڵێت، “دەبێت حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عێراق لەسەر پرسی بە بانكیكردنی مووچە بگەنە رێككەوتنی كۆتایی”.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانی رەشید و رافیدەینەوە بێت و حكومەتی هەرێم سوورە لە ئەوەی كار بە هەژماری من بكرێت.

وتیشی، “دەبێت دادگای فیدراڵیی عێراق ئەو پرسە روونبكاتەوە تاوەكو هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی بە بانكیكردنی مووچە بگەنە رێككەوتنی كۆتایی”.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە كە تا ئەو كاتەی هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی بە بانكیكردنی مووچە دەگەنە رێككەوتن ناردنی مووچە بە شێوەی كاش بەردەوامدەبێت”.

بابەتی پێشتر

ژمارەی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکران

بابەتی دواتر

سەرۆك كۆماری عێراق و باڵیۆزی هەنگاریا كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پەرلەمانی عێراق چی دەگوزەرێت؟

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵ بەردەوامە، تا ئێستاش وادەیەك بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی…
Total
0
Share