بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناکۆکی و ململانێکان خزمەت بە هیچ لایەک ناکەن

سەرۆكی یەكێتی جەخت لەسەر پێویستیی ئاشتی و سەقامگیری دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، ناکۆکی و ململانێکان خزمەت بە هیچ لایەک ناکەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ مایک کویگلی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەندامی لیژنەی دابینكردنی بودجەی حكومەت و پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریكاوە کۆبووەوە.

کویگلی، دۆستی دێرینی كورد و ئەندامی كۆنگرەی كوردی-ئەمریكی-یە، كە ساڵی 2008 بۆ پەرەپێدانی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەمریکا و رەوەندی كوردی لە وڵاتەكە دامەزراوە.

لە دیدارەكەدا دۆخی هەرێمی کوردستان، عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆی لەبارەوەکرا و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، “ناکۆکی و ململانێکان خزمەت بە هیچ لایەک ناکات و دەبێت هەموو هەنگاوەکان لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا بێت”.

لەبارەی مەترسییەکانی تیرۆرەوە سەرۆك بافڵ رایگەیاند، بەردەوامیی هاریکارییەکان فاکتەری سەرەکیی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەن، ئەرکی هەموومانە پێکەوە رووبەڕووی مەترسییەکان ببینەوە و تیرۆر بنبڕ بکەین.

وتیشی، “سەرکەوتنی گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان زۆر گرنگە و پێشوازیی لێدەکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرزنجە.. کەسێک دەستگیرکرا زیاتر لە 100 داری بڕیوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند, لە بەرزنجە هاونیشتمانییەک بەهۆی داربڕینەوە دەستگیرکرا. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
زیاتر ببینە

کشتوکاڵی هەرێم: رێگە بە جوتیاران دەدرێت لە دەرەوەی هەرێم بەرهەمەکانیان ساغبکەنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان پێداویستیی ناوخۆ پڕدەکاتەوە و جوتیاران پشتگیری دەکرێن کە…
Total
0
Share