چارەسەری كۆتایی بۆ كێشەی مووچە راگەیەندرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەری كێشەی مووچە پێویستە هەرێم و بەغداد گرفتەكانی نێو لیستی مووچە چارەسەربكەن و هاوشێوەی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەبانكی بكرێت.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مووچەخۆران بەردەوامدەبێت و لە عێراقیش مانگانە وردبینی لە لیستەكاندا دەكرێت بەو پێیەی بەشێك لە مووچەخۆران خانەنشین دەبن و پلەبەرزكردنەوە و سەرەمووچە بۆ مووچەخۆران دەبەسترێت، بەڵام لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تا ئەو كاتەی هاوشێوەی عێراق رێكدەخرێت وردبینیكردنەكەی كاتی دەوێت.

دەشڵێت،”پێشتر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای بودجە بۆ ئەمساڵ دەنگی لەسەر دراوە و پارەی پێویست بۆ مووچەی مووچەخۆرانی تەرخانكراوە و دەبێت یاساكە جێبەجێبكرێت”.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی، “بۆ چارەسەری كێشەی مووچە پێویستە هەرێم و بەغداد گرفتەكانی نێو لیستی مووچە چارەسەربكەن و هاوشێوەی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە بانكی بكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share