سێ رۆژ پرسەی سەرتاسەری لە عێراق راگەیەندرا

وەک هاوخەمییەک بۆ قوربانیانی کارەساتەکەی قەزای حەمدانییە سێ رۆژ پرسەی سەرتاسەری لە عێراق راگەیەندرا.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە تا رۆژی هەینی پرسەی سەرتاسەری بێت لە عێراقدا.

هەر لەسەر بڕیاری سودانی بەیانی ئەمڕۆ عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ و ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەران بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە گەیشتنە نەینەوا.

بە وتەی پارێزگاری نەینەوا، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان رووداوەکە تاوانکاریی نەبووە بەڵکو پەیوەندی بە فەرامۆشکردنی لایەنی سەلامەتی هۆڵەکەوە هەبووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڕەشەی شەڕی چەكداری دەكات.. “مقاوەمە ” كازمی بە ساختەكردنی هەڵبژاردن تۆمەتباردەكات

چەندین گرووپی چەكداری شیعەی عێراقی، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بە ساختەكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن تۆمەتباردەكەن و هەڕەشەی ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداری…
Total
0
Share