لە پارێزگایەکی عێراق وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دەستیپێکرد

ئەمڕۆ لە پارێزگای کەربەلا وەرزی دروێنەکردن و بەبازاڕکردنی گەنم دەستیپێکرد و پێشبینی دەکرێت بەرهەمی ئەمساڵی پارێزگاکە بگاتە 200 هەزار تۆن.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، وەک دووەمین پارێزگای عێراق ئەمڕۆ وەرزی دروێنە و بەبازاڕکردنی گەنم لە پارێزگای کەربەلا دەستیپێکرد.

ئاشکراشیانکرد، بەهۆی ئەو بارانە پێویستییەی ئەمساڵ بە گشتیی عێراق و پارێزگاکە بەخۆیەوە بینیوە، پێشبینی دەکرێت بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی پارێزگاکە 200 هەزار تۆن بێت.

ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو وەک یەکەمین پارێزگای عێراق میسان دەستی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی کرد.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: لە کاتەکانی شەودا کەش سەقامگیردەبێت

بابەتی دواتر

پەروەردەی عێراق کاتی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی دیاریکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانکی نێودەوڵەتی هۆشداری لە قەیرانێکی گەورەی خۆراک دەدات لە وڵاتانی عەرەبی

بانکی نێودەوڵەتی جەختدەکاتەوە لەوەی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک، نەبوونی ئاسایشی خۆراک لە ناوچەکانی وڵاتانی عەرەبی توندتر دەکات، هەرچەندە مەترسییەکە بۆ…
Total
0
Share