لانیكەم كەسێك گیانیلەدەستدا و حەوتی دیكە لە ژاپۆن برینداربوون لە ئاكامی تێكشكانی دوو هەلیكۆپتەر لە جۆری (ئێس ئێچ-60)ی سەر بە هێزە دەریاییەكانی ئەو وڵاتە.
رووداوەكە لەمیانەی مانۆڕێكی سەربازیدا بوو لە زەریای هێمن لە درەنگانی دوێنێ شەممەدا.
مینورۆ كیهارا، وەزیری بەرگریی ژاپۆن رایگەیاند، رووداوەكە بە نزیكەیی 270 كیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی دوورگەی توریشیما لە زنجیرە دوورگەی ئیزو-ی باشووری تۆكیۆ بووە لەكاتی راهێنانێكی شەوی دژە ژێرئاوگەڕ لە ناوچەكەدا و، باوەڕوایە بەریەككەوتبن.
هەلیكۆپەری (ئێس ئێچ-60)ی سەر بە هێزی دەریاییە، درێژییەكەی 19.8 مەتر و كێشی 10.9 تۆن-ە، دەتوانێت تا چوار كەس هەڵبگرێت و، سیستمی تایبەت بە دژە ژێرئاوگەڕی تیایە.