منداڵێکی 6 هەفتەیی لەژێر دەستی قەشەیەکدا گیانی لە دەستدا

گیان لە دەستدانی منداڵێکی 6 هەفتەیی لەژێر دەستی قەشەیەکی کەنیسەی ئەرتۆدۆکس لە ڕۆمانیا نیگەرانی توندی بەشێک لە ئەوروپییەکانی سەبارەت بە پڕۆسەی “ئاوی پیرۆز و پیرۆزکردنی منداڵ” لێکەوتەوە.

منداڵەکە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە کەنیسەیەکدا لەلایەن قەشەیەکی ئەرتۆدۆکسەوە سێجار کراوە بە “ئاوی پیرۆز” دا دواتر دۆخی تەندروستی تێکچووە و براوەتە نەخۆشخانە.

باوکی منداڵەکە دەڵێت کاتێک منداڵەکەیان بردووەتە نەخۆشخانە 110 ملیگرام ئاو لە دەمی منداڵەکەوە هاتووەتە دەرەوە، ئەوەش سەلمێنەری  ئەوەیە منداڵەکە بە فشار خراوەتە ئاوەکەوە و ئاوێکی زۆری خواردووەتەوە یان چووەتە سییەکانیەوە”

میدیاکان ئاشکرایان کردووە لەدوای ئەوەی منداڵەکە بە جەڵتە مردووە، لە کاتی توێکاری بە تەرمەکەی دەرکەوتووە ئاوێکی زۆر لە سییەکانیدا بووە.

گیان لە دەستدانی منداڵەکە لە پرۆسەی “پیرۆزکردنیدا” دەرفەتی دایە میدیا جیهانییەکان کە ڕوداوی هاوشێوە بهێننە پێشەوە کە پێشتر لەو پرۆسە ئاینییەدا زیان بەر تەندروستییان کەوتووە یان مردوون.

“ئاوی پیرۆز” لە کڵێساکانی کاتۆلیکی و ئینگلیزی و ئەرتۆدۆکسی ڕۆژهەڵاتی و لۆتەریسمدا بەکاردەهێنرێت، کە ئاوەکە لەلایەن قەشەیەکەوە دەپرژێندرێت بەسەر ئایندارانی کەنیسەکەدا یان منداڵێک کە لە دایک دەبێت لەلایەن قەشەیەکەوە سێجار سەری دەخرێتە ناو ئەو ئاوەوە کە لای ئاینەکە پیرۆزە.

بابەتی پێشتر

گوڵاڵە.. كەسێك دەستگیركرا "كەفالەتی بۆ داعش كردووە"

بابەتی دواتر

ئەستۆن ڤێلا 1-0 ئارسیناڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share