سێیەم سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم بڵاویکردەوە، سێیەم سەبەتەی خۆراکی ئەم مانگە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی نوسراوێک کە لە کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراکەوە لە بەغداد بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی هاتووە رۆژی دووشەممە دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی سێیەمی خۆراک دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ هەر کەسێک بڕی دوو کیلۆ و نیو برنج دەدرێتە هەر هاوڵاتیەک واتە نیوکیلۆ کەمتر لە مانگەکانی رابردوو، دۆشاوی تەماتەش ئەم مانگە هەر هاوڵاتییەک یەک قووتوو دۆشاوی 800 گرامی دەدرێتە هەر هاوڵاتیەک لەبری بەشی سێیەم و چوارەمی خۆراک.

 

بابەتی پێشتر

وتەبێژی كارەبای سلێمانی: رۆژانە 20 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی عێراق لەبارەی مووچەوە نووسراوێك ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share