دایكێك و سێ منداڵ بە رووداوی هاتوچۆ بوونە قوربانی

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە نزیك خەلەكان، دایكێك و دوو منداڵ گیانیانلەدەستدا و منداڵێكیش برینداربوو.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە كانی مازوو لە نزیك ناحیەی خەلەكان، ژنێك و دوو منداڵ گیانیانلەدەستدا و منداڵێكی دیكەش برینداربوو.

وتیشی، قوربانییەكان دایكێك و منداڵەكانین و بریندارەكە گەیەندراوە بە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی و چارەسەری پزیشكیی بۆ دەكرێت.

لە ماوەی شەو و رۆژێكدا چەندین رووداوی هاتوچۆی دیكە لە سلێمانی، كفری و كەلار روویانداوە و بەهۆیانەوە ژمارەیەك هاوڵاتیی مردوون و برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی: پڕۆسەی نۆرەگرتنی ئەمساڵ دەبێتە ئەلیکترۆنی بەڵام بە سوودی جوتیاران نییە

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، گۆڕینی شێوازی وەرگرتنی جوتیاران، کێشە دروستدەکات و کێشە بۆ جوتیاران دروستدەکات. نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share