رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رەزامەندی لەسەر ڤاکسینێکی نوێی کۆلێرا دەدات کە لە شێوەی قەترەدایە.
وەک لە راگەیەندراوەکەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیدا هاتووە، ڤاکسینەکە ناوی Euvichol-S، هەمان پێکهاتەکانی ڤاکسینی Euvichol-Plus ە بەڵام بە بڕێکی کەمتر، ئەمەش وادەکات بتوانرێت بڕی زیاتری لێبەربەرهەم بێت.
ڤاکسینەکە لەلایەن کۆمپانیای YouBiolodex ی کۆریای باشوورەوە بەرهەمهێنراوە، کاریگەرییەکەی هاوشێوەی ڤاکسینەکانی دیکەی نەخۆشییەکەیە.