سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتەوە بەغداد

ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، دوای تەواوکردنی سەردانەکەی بۆ واشنتۆن، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەفدی یاوەری دەگەڕێنەوە بەغداد.

سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی 14ی نیسانی 2024 بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسانی ئەمریکا ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە بەغداد.

بە وتەی بەرپرسانی عێراق و ئەمریکا سەردانەکە جێگەی گرنگی و بایەخ بووە و چەندین تەوەری گرنگ لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا تاوتوێکراون و چەندین رێککەوتننامەی گرنگ لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژوکراون.

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ لە پارێزگایەکی عێراق 40.3 پلەی سیلیزی تۆمارکرا

بابەتی دواتر

لەبارەی زیادكردنی مووچە و پارەی تەرخانكراو بۆ پلەبەرزكردنەوە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share