پەروەردەی سلێمانی قوفڵی لە دەرگاكانی دا

بەهۆی دواكەوتنی موچەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی تشرینی یەكەم، فەرمانبەرانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كرد و دەرگای بەڕێوبەرایەتییەكەیان قوفڵ كرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لەبەردەم بەڕێوبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، كارمەندان بەڕێوبەرایەتییەكەیان جێهێشتووە و دوایین فەرمانبەریش قوفڵی لە دەرگای سەرەكی دا.

بایكۆتی دەوامی فەرمانبەران بەهۆی دواكەوتنی موچەی مانگی چواری ئەمساڵەوەیە كە دەبوو لە مانگی ئەیلوی ڕابردوو دابەشبكرێت، بەڵام پاش تێپەڕبوونی هەفتەی یەكەمی مانگی تشرینی یەكەم-یش هێشتا بڕیار لەبارەی دابەشكردنییەوە نەدراوە.

كارمەندێكی بەڕێوبەرایەتییەكە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا وتی، بایكۆتی دەوامیان لە دوێنێوە دەستپێكردووە و ئەمڕۆش بەتەواوی كاریان وەستاندووە.

ئەو كارەمەندە وتیشی، ماوەی زیاتر لە 50 ڕۆژە موچەیان وەرنەگرتووە، تا موچەیان پێنەدرێت مانگانە لە كاتی خۆیدا دەست بە دەوام ناكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: نەشتەرگەریی منداڵێک کە تێچووەکەی 15 بۆ 18 ملیۆن دینار بوو بە 600 هەزار لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە نەخۆشخانەی سووتاوی نەشتەرگەریی جوانکاری نەشتەرگەرییەک بۆ منداڵێک کرا کە یەکەم جارە لە…
Total
0
Share