باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە دەڵێت،” سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق کە بڕیارە لە 22ی ئەم مانگەدا ئەنجامبدرێت، تاوتوێی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی عێراق لە رێگەی تورکیاوە یەکێک لە بابەتەکان دەبێت هاوکات لەگەڵ چەندین پرسی ئەمنی و ئابوری و گەشەسەندن و ئاو و وزە.”
ماجد جەماوی، باڵیۆزی عێراق لە تورکیا رایگەیاند، سەردانەکە واژوکردنی رێککەوتنامەنی ستراتیجی لەخۆدەگرێت لە چەندین پرسدا.
پێشبینیشیکردوە، سەردانەکە چارەسەری چەندین کێشەی هەڵپەسێردراو بکات لەنێوان هەردوو وڵاتدا و پەیوەندییەکان بباتە ئاستێکی باشتر.