سەرۆكی دادگای فیدراڵیی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی دەستووری عێراق بڕیاردراوە مووچە بە نیشتمانی بكرێت و دەشڵێت، “سیستمی دیموكراسیی عێراق پێویستی بە هەڵبژاردنە”.
جاسم محەمەد عەبود، سەرۆكی دادگای فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، سەبارەت بە بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی كە پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سەرجەم فەرمانبەرانی دەزگاكانی دەوڵەت لە هەرێمی كوردستان دراون بەپێی دەستووری كۆماری عێراق ساڵی 2005 بووە كە تێیدا هاتووە، سەرجەم ماف و ئازادییەكانی بۆ گەلانی عێراق داناوە، لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیاردراوە مووچەی مووچەخۆران بە نیشتمانی بكرێت.
وتیشی، “سیستمی دیموكراسیی عێراق پێویستی بە هەڵبژاردنە و كۆمسیۆنی سەربەخۆ سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەكان دەكات”.