کۆمپانیای مۆدێرنا ماوەی کاریگەری ڤاکسینەکەی ئاشکرادەکات

کۆمپانیای دەرمانیی مۆدێرنای ئەمریکی لەبارەی مانەوەی کاریگەری ڤاکسینەکەیەوە ڕایگەیاندووە، ڤاکسینەکە دەتوانێت تەنها دوو ساڵ ئەو کەسە بە تەواوی بپارێزێت کە لەخۆیداوە.

ستیڤان بانسێل، بەرێوبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای مۆدێرنا ئەمڕۆ 7ی کانونی دووەم، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “تا ئێستا بە تەواوی لەبارەی کاریگەری ڤاکسینەکەمان لە ساڵانی داهاتوودا نەگەیشتووینەتە ئەنجامی کۆتایی، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەی ئێستامان ڤاکسینەکە دوو ساڵ دەتوانێت کەسێک لەبەرامبەر جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزێت”.

ئەو بەرپرسەی کۆمپانیای مۆدێرنا ڕاشیگەیاندووە، “ڤاکسینەکەمان دەتوانێت مرۆڤ لەبەرامبەر ڤایرۆسە شێوەگۆڕاوەکەدا بپارێزێت کە ئێستا لە بەریتانیا بەربڵاوە”.

کۆمپانیای مۆدێرنا ئاشکراشیکردووە تەنها لەم ئەمساڵدا دەتوانن 600 ملیۆن تا یەک ملیار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا بەرهەمبهێنن.

لە ئێستادا چەندین کۆمپانیای دەرمانسازی لە ئەمریکا و ئەوروپا و ڕوسیا و چین سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنان، ئەگەرچی لە ئێستادا ڤاکسینەکانی فایزەر و مۆدێرنا و ئۆکسفۆر مۆڵەتی بەکارهێنانیان وەرگرتووە.

هاوکات حکومەتی چین مۆڵەتی سنورداری بۆ ڤاکسینێکی وڵاتەکەی کە دروستکراوی کۆمپانیای سینوفارمە، دەرکردووە کە دەتوانرێت لەسەر خەڵکی چین تاقیکرێتەوە و ڤاکسینەکەش لە کۆتا لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتووە ٪79  کاریگەرە.

 

بابەتی پێشتر

کۆمارى مۆز

بابەتی دواتر

جۆبایدن لەبارەی ڕوداوەکانی دوێنێی ئەمریکاوە بۆچونی خۆی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share