بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییان کە لە رێگای پەیجی ساختەوە مامەڵەی حجزکردنی دۆلار نەکەن و تەنها بگەڕێنەوە ماڵپەڕی سەرەکی بانکەکە.
بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هۆشداریی دەدەین لەبارەی بوونی پەیجی ساختە و قۆڵبر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ناوی ئەو کۆمپانیایانەی گوایه مۆڵەتی بانکییان پێدراوە سهرنجی هاوڵاتییان رادەکێشن بهلای خۆیاندا بۆ کڕینی دۆلار به شێوازێکی ساختەکاریی، ئەو پەیجانە ناوی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراوی مۆڵەتپێدراویان هەڵگرتووە کە لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەشە بۆ فرۆشتنی دۆلار دەکەن بە نرخی فەرمی، ئهمهش وایکردووه هاوڵاتی بچێته ناو لینکی ئهو کۆمپانیا ساختانه بە مەبەستی حجزکردن و وەرگرتنی دۆلار بۆ گەشتیاران و دانانی دینار.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەدەستهێنانی ئەم جۆرە خزمەتگوزارییە لە رێگای حجزکردنی ئەلیکترۆنی لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیاکە ئەنجام دەدرێت (ئەگەر بەردەست بێت) و پرۆسەی دانانی پارە بە تایبەتی لە بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکە ئەنجام دەدرێت.
ئاشکراشیکرد، ههرکهسێک خوازیاری کڕینی دۆلاره بەنرخی رەسمی پێویستە لە رێگای ماڵپەڕی بانکی ناوەندیی عێراقەوە لە رێگای ئەم لینکەوە پشتڕاستکردنەوە و دڵنیابوون لە کاری ئەو کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوانە بکرێت.