بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان زیاتر لە حەوت هەزار ناوەندی دەنگدان دەكرێنەوە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت، زیاتر لە حەوت هەزار ناوەندی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەكەی كانونی یەكەمی داهاتوو دەكرێنەوە.

جومانە غلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی كۆمسیاران رەزامەندی نیشاندا لەسەر ژمارەی وێستگە و ناوەندەكانی دەنگدان لە 15 پارێزگای ناڕێكخراو لە هەرێمدا كە هەڵبژاردنی 18ی كانونی یەكەمی داهاتوویان تیادا ئەنجامدەدرێت.

ئاشكراشیكرد، ژمارەی ناوەندەكانی دەنگدان لەو پارێزگایانە دەگاتە حەوت هەزار و 166 ناوەند، ژمارەی وێستگەكانیش 35 هەزار و 560 وێستگە دەبن لە 15 پارێزگاكەدا.

بڕیارە لە 18ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك و پارێزگاكانی دیكەی عێراق، جگە لە هەرێمی كوردستان، ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

سامانە سروشتییەكانی هەرێم: هەر خێزانێك 200 لیتر نەوتی سپی بە 100 هەزار دینار پێدەدرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە بە فەرمی وادەی دابەشكردنی نەوتی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share