کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ: 60 هەزار زیندانی لە زیندان و ناوەندەکانی چاکسازیدان لە عێراق

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی تشرینی دووەم ئاشکرایکرد کە ژمارەی دەستگیرکراوان لە زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازیدا گەیشتووەتە 60 هەزار کەس، هەندێک لەوانە ڕاگیراون و هەندێکیشیان زیندانیی سزادراون.

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، “لە ڕێگەی نوسراوەوە داوامان ئاڕاستەی سەرۆکوەزیران، وەزارەتی داد و وەزارەتی تەندروستییمان ئاگادارکردووەتەوە کە قەرەباڵغی ناو زیندانەکان کەمبکەنەوە”، ئاماژەی بەوەشکردووە کە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بۆ زیندانییەکان گونجاو نییە یاخود لەکاتی پێویستدا پێیان ناگات، هۆشداریداوە لە خراپتربوونی ئەو دۆخە.

کۆمسیۆنەکە باسیلەوەشکردووە کە وەزارەتی داد لە هەوڵدایە توشبووانی کۆرۆنا جیابکاتەوە و چارەسەری کێشەکەش بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی بەرجەستە نەنراوە بۆ کەمکردنەوەی ئەو ژمارە زۆرە.

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە زاری ئەمدامی کۆمسیۆنەکەوە، زیدان عەتوانی، لە مانگی نیسانی ڕابردوودا ڕایگەیاند کە ژمارەی زیندانییان لە عێراق گەیشتووەتە 35 هەزار زیندانی لەکاتێکدا ئەو بینایانەی کە بۆ زیندان دروستکراون توانای لەخۆگرتنی 10 هەزار زیندانییان هەیە.

بابەتی پێشتر

هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

بابەتی دواتر

"مۆرینیۆ هاوڕێمە و دوای ڕۆیشتن هەرگیز لەگەڵ گواردیۆلا قسەمان نەکردەوە"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share