عەمار حەکیم: عێراق سورە لەسەر کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی

سەرۆکی رەوتی حیکمە رایگەیاند، عێراق سورە لەسەر کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و لەگەڵ لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی باسی ئەو بابەتە دەکرێت، بەڵام سەردانەکەی سودانی بۆ پرسی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان نەبووە، بەڵکو بۆ پتەوکردنی پەیوەندی دوولایەنەی هەردوو وڵات بووە.

عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کە لە هەمان کاتدا، سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتە لە میانەی بەشداریکردنی لە پانێڵێکی هەشتەم دیداری سلێمانیدا رایگەیاند، هەماهەنگی لەنێوان عێراق ئەمریکا هەیە و پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا پەیوەندی دووقۆڵین.

لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانەوە باسی لەوەکرد ئەوە کاری لیژنەکانە و کارەکانیان بەردەوامی هەیە لەو بارەیەوە و هاوپەیمانانیش رەزامەندییان نیشانداوە بۆ جێهێشتنی عێراق.

عەمار حەکیم ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشی گروپەچەکدارەکان لە عێراقەوە بۆ سەر وڵاتانی دیکە و هێزەکانیان لەناوخۆی عێراق کۆنترۆڵکراوە.

لەبارەی دۆخی ناوخۆیی عێراقەوە دووپاتیکردەوە، لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق هەیە بۆ بەرەوپێشچوونی دۆخی عێراق لەرووی خزمەتگوزارییەکان و بووژاندنەوەی عێراق و دۆخی ئەمنی و ئابوری عێراقەوە و کاتی ئەوە هاتووە عێراق بەرەو سەردەمێکی دیکە بچێت.

 

 

 

بابەتی پێشتر

دیارترین ئەو کەسایەتییانەی لە دیداری سلێمانی بەشدارن

بابەتی دواتر

وتەبێژی حکومەتی عێراق: رێککەوتننامەیەکمان بۆ کڕینی 41 فڕۆکەی جەنگی لەگەڵ ئەمریکا واژوکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share