بافڵ جەلال تاڵەبانی: پابەندین بە دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ خەڵك

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، پابەندین بە سەقامگیریی وڵات و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ خەڵكەكەمان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئانو سارێلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد.

بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا، جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆكان و هەماهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان كرایەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و ئاراستەكردنی وڵات بەرەو سەقامگیری.

بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەكێتی لەبارەی كۆی هاوكێشەكان روونكردەوە و رایگەیاند، ئێمە پابەندین بە سەقامگیریی وڵات و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ خەڵكەكەمان، هەموو هەوڵەكانیشمان لەپێناو كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان و گەیشتن بە ئەنجامێكە كە ئاشتی و ئاوەدانی بەدوای خۆیدا بهێنێت.

لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان، هەردوولا هاوڕابوون هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت و ببێتە مایەی ئارامیی سیاسی، بەرەوپێشچوون و بەهێزتركردنی پایەكانی دیموكراسی لە هەرێم.

بابەتی پێشتر

كەشتیی تایتانیك

بابەتی دواتر

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق:کۆبوونەوەکەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی ژیانی عێراقییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە جیهانییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی کانونی یەکەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو نرخانەش دۆلاری ئەمریکی…
Total
0
Share