هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی نوێی کەرکوک بەکوێ گەیشتووە؟

دوای گەڕانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەمریکا، چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردایەتی لایەنە سیاسییە براوەکانی کەرکوک بکات و بڕیار لەبارەی ئیدارەی خۆجێی شارەکەوە بدرێت.

ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لایەنە سیاسییەکان چاوەڕێی گەڕانەوەی سودانی دەکەن لە ئەمریکا بۆ عێراق و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی شارەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوانی بڕیار و ئەنجام دەکرێت لە کۆبوونەوەی سودانی لەگەڵ سەرکردایەتی لایەنە سیاسییە براوەکانی کەرکوک.

لەبارەی دامەزراندنی 7500 گرێبەست لە شارەکە روونکردنەوەیدا و رایگەیاند، بڕیارەکە دەبێت لە پارێزگاوە دەربچێت و لە ئێستادا ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا رایانگرتووە تا ئەو کاتەی ئەندامانی نوێی ئەنجومەن دەستبەکاردەبن و لە نێو ئەو 150 هەزار دامەزراوەیە کە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر دا و لە بودجەی فیدڕاڵیشدا جێگیرکراوە و دوای دەستبەکاربوونی ئەندامانی ئەنجومەن دامەزراندنەکە دەست پێدەکات.

بابەتی پێشتر

گواستنەوەی سلێمانی: ئەگەر سەرجەم سێکتەرەکان پارەداربکرێن، دەتوانین هێڵی میترۆ و شەمەندەفەریش دابنێین

بابەتی دواتر

داهاتی ساڵی رابردووی بایدن و هاوسەرەکەی ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share