زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی چوار ئاشكراكرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، چاوەڕواندەكرێت وەزارەتی دارایی عێراق لە 20 بۆ 25ی ئەم مانگە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق بنێرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، پێویستی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمە كە پێشتر پلەبەرزكردنەوە بە بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم راگیراوە و دوای ئەوەی حكومەت بڕیاردەدات ئەو كات وەزارەتی دارایی هەرێم رێنمایی پێدەردەكات.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم فەرمانگەكانی ئاگاداركردووەتەوە كە داتا و زانیاریی پێویست لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانەوە ئامادەبكەن.

بابەتی پێشتر

مووچەی ئەم كەسانە زیاددەكرێت

بابەتی دواتر

ُپاڵپشتیی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكات<br> پوختەی وتەكانی بایدن لەبارەی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: پێویستە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەرانی هەرێم هاوتای عێراق بکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەرانی هەرێم هاوتای عێراق بکرێت.…
Total
0
Share