بە مووشەک هێرشکرایە سەر سەربازگەیەکی تورکیا لە دهۆک

كەمێك لەمەوبەر بە مووشەك هێرشكرایە سەر سەربازگەیەكی توركیا لە پارێزگای دهۆك.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، كەمێك لەمەوبەر بە مووشەك هێرشكراوەتە سەر سەربازگەی بامەڕنێی سوپای توركیا لە پارێزگای دهۆك.

ئاماژەی بەوەشكرد، مووشەكێك لە سەربازگەكە تەقیوەتەوە، زەرەر و زیانیش بەر دارستانی ناوچەکە کەوتووە.

هاوكات تا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشەكە نەگرتووەتە ئەستۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: ئەرکی لیژنە هاوبەشەکان خزمەتکردنی شاری سلێمانییە

قائیمقامی سلێمانی، رایگەیاند، ئەرکی لیژنە هاوبەشەکان خزمەتکردنی شاری سلێمانییە. قائیمقامیەتی سلێمانی، رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە، فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی…
Total
0
Share