وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەیەكی نایاب-مان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامدا و دەشڵێت، داوا لە وڵاتانی ناوچەكە دەكەم دانبەخۆیاندا بگرن و خۆیان لە گرژییەكان بە دووربگرن”.
ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زۆر گرنگە پەرە بە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ عێراقدا بدەین و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا كۆدەبێتەوە و پێشوەختە ئێمەش كۆبوونەوەیەكی نایاب-مان لەگەڵ سودانی ئەنجامدا.
وتیشی، ” داوا لە وڵاتانی ناوچەكە دەكەم خۆیان لە گرژییەكان بەدووربگرن و ئیسرائیل تەنها بەرگریی لە خۆی ناكات و ئێمەش بەرگریی لێدەكەین”.