واشنتن: بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سەرکردەیەکی دیاری قاعیدەمان لە سوریا کوشت

وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، کوژرانی سەرکردەی دیاری قاعیدە “عەبدولحەمید مەتەڕ”ـی لە سوریا ڕاگەیاند، بەهۆی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیانەوە.

مەیجەر جۆن ڕیگسبی وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، “توانیمان ئەو سەرکردە دیارەی قاعیدە “عەبدولحەمید مەتەڕ” بكوژین کە هۆکاری زۆرینەی فەرمان و جێبەجێکردنی هێرشەکانی قاعیدە بووە لە جیهاندا و هەڕەشەی کردووەتەسەر ئەمریکییەکان و هاوبەشەکانمان و کەسانی بێتاوان و سیڤیل”.

ئاماژەی بەوەکردووە، کوژرانی ئەو سەرکردەیەی قاعیدە لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری MQ9 ئەنجامدراوە.

سەرچاوە میدیاییە جیهانییەکان باس لەوە دەکەن کە لەو هێرشەدا شەش کەسی سیڤیل برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن و ژن و منداڵیان تێدایە، بەڵام وتەبێژەکەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕەتیدەکاتەوە هیچ قوربانییەکی سیڤیل لەئەنجامی هێرشەکەیاندا هەبێت.

ئەو هێرشەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا دوای دوو ڕۆژ دێت لە هێرشی سەر پێگەیەکی ئەمریکی لە باشووری سوریا.

بابەتی پێشتر

دراوی نێودەوڵەتی: گۆڕاوی ئۆمیکرۆن گەشەی ئابوریی جیهان دادەبەزێنێت

بابەتی دواتر

تەندروستییەکی باش پێویستی بە چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share