لەندەن دەیەوێت سەبارەت بە پرسی پەنابەرانی وڵاتەکەی لەگەڵ چوار وڵاتی دیکە رێکبکەوێت

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ چوار وڵات لە دانوستاندایە سەبارەت بە ئەنجامدانی رێککەوتنێکی هاوشێوەی رێککەوتنەکەی لەگەڵ رواندا سەبارەت بە پرسی پەنابەران.

رۆژنامەکە لە رێگای چەند بەڵگەنامەیەکی دزەپێکراو لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئەوەی خستووەتەڕوو، ”بەریتانیا دەستیکردووە بە دانوستان لەسەر دووبارەکردنەوەی پلانی رەوانەکردنی پەنابەران بۆ هەریەکە لە ئەرمینیا، کۆتدیڤوار، کۆستاریکا و بۆتسوانا هاوشێوەی رواندا”.

دەشڵێت، ”لەندەن ئەگەری ئەنجامدانی دانوستانی هاوشێوەی لەگەڵ ئیکوادۆر، پاراگوای، پیرۆ، بەرازیل و کۆڵۆمبیاش باسکردووە، بەڵام کەمتر گرنگی بە رێککەوتنێکی لەو شێوەیە دەدات، هاوکات لەگەڵ مەغریب، تونس، نامیبیا و گامبیاش ئەو پرسە باسکراوە بەڵام ئەوان بە هیچ شێوەیەک ئامادە نەبوون دانوستان لەو بارەیەوە ئەنجامبدەن”.

پێشتر رۆژنامەی گاردیان رایگەیاندبوو، ”ئەنجومەنی پیرانی بەریتانیا دەنگیدا بە رەشنووسی یاسای رەوانەکردنی پەنابەران بۆ رواندا لەکاتێکدا لێکۆڵینەوە لە داواکارییەکانیان دەکرێت، هەروەها مانگی یەکی ساڵی رابردووش ئەنجومەنی نوێنەران رەشنووسی یاساکەی پەسەند کرد سەرەڕای ناکۆکی لەنێوان نوێنەراندا”.

بابەتی پێشتر

لەرووی گەورەیی خێزانەوە عێراق لە پلەی دووەمی وڵاتە عەرەبییەکاندایە

بابەتی دواتر

گرانترین هەنگوینە لە جیهاندا و بۆ كۆكردنەوەی ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share