دۆناڵد ترەمپ: بەم زووانە دەچینە سەر مەریخ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە ناشناڵ مۆڵ لە واشنتن بەبۆنەی یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی خەریکی ڕێکخستنی ئەرکێکە بۆ ئەوەی ”بەم زووانە” بچنە سەر هەسارەی مەریخ.

ترەمپ ڕایگەیاند، “پێموایە بەمزووانە دەچینە سەر مەریخ، سەرەتا دەچینە سەر مانگ، دواتر لەوێوە دەچێنە سەر مەریخ و لەوێشەوە بەردەوامین.”

دۆناڵد ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی لەژێر سەرۆکایەتیی خۆیدا ئەمریکا پێگەی خۆی لە زانستی بۆشایی ئاسماندا بەدەستهێناوەتەوە کە “جاران بە ڕوسـ.ـیا و چین دۆڕابووین، بەڵام ئێستا مەودایەکی زۆر لەپێش ئەوانەوەین.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئینستگرام دوو تایبه‌تمه‌ندى نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیى ئینستگرام گۆڕانكارییه‌ك بۆماوه‌یه‌كى كاتی ئه‌نجام ده‌دات و دوو تایبه‌تمه‌ندى نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمپانیاى “مێتا” ئاشكرایكردووه‌…
Total
0
Share