محەمەد شیاع سودانی بە تەلەفۆن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا قسەی کرد

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە پێگەیشت و تێیدا تاوتوێی دوایین گۆڕانکارییە ناوچەییەکەیان کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دڵنیاییدا لەوەی ئاسمان، خاک و ئاوی عێراق لە هیچ کردەوەیەکی سەربازیدا کە وڵاتانی دراوسێ یان ناوچەکە ئامانج بەکارناهێندرێن.

لای خۆیشیەوە، مارکۆ ڕوبیۆ ڕایگەیاند، بەتوندی سەرکۆنەی هێرشی گرووپە چـەکدارەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share