لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ ئەمریكا بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكادا كۆببێتەوە
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دوێنێ گەیشتە ئەمریكا و بڕیارە ئەمڕۆ لە واشنتن لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان كۆببێتەوە.
سودانی دوو رۆژ پێشتر بە سەرۆكایەتیی وەفدێكی حكومەتی عێراق بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێكەوت و بڕیارە سەردانەكەی پێنج رۆژ بخایەنێت و تیایدا سەردانی هەر یەکە لە ویلایەتەکانی واشنتن، مشیگن و هیوستن بکات.
جگە لە بایدن، سەرۆك وەزیرانی عێراق چاوی بە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە، چەندین بەرپرسی دیکە و ئەندامانی کۆنگرێس دەكەوێت.
بڕیارە هەر لەو سەردانەدا وەفدەكەی عێراق لەگەڵ بەرپرسی کۆمپانیاکانی بواری وزە و نوێنەرانی پەنابەرانی عێراقی لەو وڵاتە کۆببێتەوە.