شروبێكی كۆكە بەهۆی بوونی ماددەی ژەهراوییەوە قەدەغە دەكرێت

ئاژانسی نیشتمانیی كۆنتڕۆڵی خۆراك و دەرمان و چاودێری لە نەیجیریا رایدەگەیەنێت، جۆرێك لە چارەسەری كۆكەی منداڵ لە بەرهەمەكانی كۆمپانیای (جۆنسن ئاند جۆنسن) لە بازاڕەكاندا كۆدەكاتەوە بەهۆی ئاشكرابوونی بێپێشینەی ماددەیەكی ژەهراوی تیایدا كە دەشێت ببێتە هۆی مردن.

تاقیكردنەوەكان لەسەر شروبی (بینیلین بیدیاتریك) دەریانخست كە ئاستی ماددەی (گلایكۆلی دووەمی ئەسیلین) تیایدا بەرزە، كە بووە هۆی مردنی دەیان منداڵ لە گامبیا، ئۆزباكستان و كامیرۆن لە ساڵی 2022ەوە.

ئاژانسە نێجیرییەكە لە راگەیەندراوێكدا لەسەر پێگەكەی لە ئینتەرنێت بڵاویكردەوە، شروبەكە بەكاردەهێنرێت بۆ چارەسەری نیشانەكانی پەیوەندیدار بە كۆكە، سوتانەوە و خورانی قورگ و لوت و ئەودوای هەستیارییەكان لە منداڵانی تەمەن نێوان دوو ساڵ بۆ 12 ساڵان.

لە راگەیەندراوی ئاژانسەكەدا هاتووە، “شیكاریی تاقیگە كە لەسەر بەرهەمەكە ئەنجامدراوە دەریخست كە بڕێكی زۆر و بێپێشینەی لە گلایكۆلی دووەمی ئەسیلین تیایە و دەركەوتووە ژەهراویبوونێكی زۆر دروستدەكات لە ئاژەڵەكانی تاقیگەدا كاتێك لەڕێی دەمەوە پێیان دەدرێت”.

روونیشیكردەوە، خواردنی لەلایەن مرۆڤەوە دەبێتە هۆی دەركەوتنی نیشانەی وەك ئازاری سك، هێڵنجدان، سكچوون و سەرئێشە، هەروەك زیانی گەورە بە گورچیلە دەگەیەنێت و دەبێتەهۆی مردن.

(جۆنسن ئاند جۆنسن) داوای وەڵامدانەوەی لەسەر ئەو پرسە ئاراستەی كۆمپانیای كینڤیۆ كرد كە لەئێستادا خاوەندارێتیی ناوی بازرگانیی بینیلین-ی هەیە پاش جیابوونەوەیان لە ساڵی رابردوودا، بەڵام كینڤیۆ هیچ وەڵامێكی لەسەری نەبووە.

ئەو بەرهەمە كە لە ئایاری 2021دا لە باشووری ئەفریقا كۆكرایەوە و قەدەغەكرا، بە بەرواری بەسەرچوونی نیسانی 2024 بەرهەمهێنراوە، ئاژانسە نەیجیرییەكە داوایكرد هەر كەسێك ئەو جۆرە شروبەی هەیە بوەستێت لە بەكارهێنان یان فرۆشتنی و، بیگەیەنێتە نزیكترین نووسینگەی ئاژانسەكەیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 39 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 39 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: سەربازانی جەنگی کەنداو زۆرترین مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی تێکچوونی دەمارییان لەسەرە

توێژینەوەیەکی پزیشکی دەریدەخات کە ئەو سەربازانەی بەشدارییان لە جەنگی کەنداودا کردووە، زۆرترین مەترسییان لەسەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی…
Total
0
Share