نەرویج دەیەوێت کاتژمێرەکانی شەو و رۆژ بکاتە 26 کاتژمێر

وڵاتی نەرویج دەیەوێت دوو کاتژمێر بۆ  شەو و رۆژ زیادبکات و لە 24 کاتژمێرەوە بیگۆڕێت بۆ 26 کاتژمێر.

رۆژنامەی پۆلیتیکۆی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دەسەڵاتدارانی هەرێمی باکووری نەرویج دەیانەوێت ناوچەیەکی کاتیی جیاواز دروستبکەن کە شەو و رۆژێکی 26 کاتژمێری تێدا بێت، بەڵام تا ئێستا چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەو کارەیان دیارینەکردووە.

رۆژنامەکە ئاماژە بەوەش دەکات، دەسەڵاتدارانی نەرویج بەشێوەیەکی رەسمی داواکارییان پێشکەشی کۆمسیۆنی ئەوروپا کردووە تاوەکو رەزامەندییان پێبدات.

دەسەڵاتدارانی نەرویج دەڵێن، هیوادارن ئەو کارەیان هانی خەڵک بدات بۆ ئەوەی روو لەو ناوچەیە بکەن و کاتی خێزانەکان زیادبکات لەپێناو بەرەوپێشبردنی بەها کۆمەڵایەتییەکان.

 

بابەتی پێشتر

ئەو ژنەی كەسوكارەكەی و پۆلیس بە دوایدا دەگەڕان دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەساقیفەی فەرەنسا داوای لێخۆشبوون دەكات.. زیاتر لە 216 هەزار منداڵ ڕووبەڕووی دەستدرێژی و گێچەڵ بوونەتەوە

نوێنەری ئەساقیفەكانی كڵێسای كاسۆلیكی لە فەرەنسا، دەستدرێژیكردنەسەر منداڵان لە كڵێساكاندا بە “ئابڕووچوون” ناودەبات و بەناوی ئەساقیفەكانی وڵاتەكەیەوە داوای…
Total
0
Share