دەستەی رێكخستنی فرۆكەوانیی ئوردن بەهۆی زیادبوونی مەترسییەكانی ناوچەكەوە بڕیاریدا ئاسمانی وڵاتەكەی بەرووی گەشتە ئاسمانییەكاندا دابخات.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بڕیارەكە بە شێوەیەكی كاتییەوە و بەهۆی ئەو مەترسییانەوەیە كە ناوچەكە پێیدا تێدەپەڕێت.
بڕیارەكە لە كاتژمێر 11ی ئەمشەوەوە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.