سندوقی دراو هۆشداری لە “مەترسییەكی گەورە” لەسەر گەشە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی

ناسەقامگیری و كارەساتە پەیوەندیدارەكان بە ئاووهەوا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەڕاستی ئاسیا خێراترە لەهەر ناوچەیەكی دیكە جیهان، ئەمەش “مەترسییەكی گەورەیە” لەسەر گەشەكردن، وەك ئەوەی كریستالینا جۆرجیفا، بەڕێوەبەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەیڵێت.

بەڵگەنامەیەكی نوێی سندوقی دراو دەریدەخات كە كارەساتەكانی پەیوەندیدار بە ئاووهەوا لە ناوچەكەدا بووەتە هۆی ئاوارەبوون یان كاریگەری دروستكردن لەسەر حەوت ملیۆن كەس لە ناوەندی ساڵانەدا، هەروەك زیاتر لە 2600 مردن و زیانی ماددی بەبەهای دوو ملیار دۆلاری لێكەوتووەتەوە.

جۆرجیفا لەو وتارەیدا كە بۆ لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان لە دوبەی ئامادەی كردووە دەڵێت، “وشكبوونەوە لە باكووری ئەفریقا و سۆماڵ و ئێران. پەتا و بڵاوبوونەوەی كولە لە ئەفریقا. لافاوی گەورە لە قەوقاز و ئاسیای ناوەند. لیستی كارەساتەكان بەشێوەیەكی خێرا ڕوو لە زیادبوونە”.

بە هەڵسەنگاندن و بەراورد بە سەدەی ڕابردوو پلەی گەرمای ناوچەكە 1.5 پلەی سەدی بەرزبووتەوە كە دوو هێندەی زیادبوونی جیهانییە كە 0.7 پلەی سەدییە، جگە لەوەی بارانی بەخوری ناسەقامگیر تیایاندا زیاترە لە هەر ناوچەیەكی دیكە، بەپێی ڕاپۆرتەكەی سندوقی دراو.

دەشڵێت، ئەم دیاردەیە بووەتە هۆی زیانی هەمیشەیی بۆسەر ئاستی كۆی بەرهەمی ناوخۆیی بە ڕێژەی 5.5 خاڵی سەدی لە قەوقاز و ناوچە لاوەكییەكانی ئاسیای ناوەند.

جۆرجیفا داواشی لە سەرجەم وڵاتان كردووە ئابورییەكانیان بەپێی ئالنگارییەكانی ئاووهەوا بگونجێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکەین بەڵام ئاگربەست کۆتاییهاتووە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئێران داوای لێکردین بەردەوامبین لە دانوستانەکان، ئێمەش گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین، بەڵام ئاگربەست کۆتاییهاتووە.…
Total
0
Share