یەكێتی سووتاندنی ڕێكخراوێكی ئەڵمانی ئیدانەدەكات

مەڵبەندی 11ی ڕێکخستنی گەرمیانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئیدانەی سووتاندنی ئۆفیسی ‎ڕێکخراوی هاوکاریی ئەڵمانی دەکات کە شەوی ڕابردوو لە شاری کفری لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە سوتێنرا.

لەڕاگەیەندراوێکدا پۆڵا سیروان تاڵەبانی لێپرسراوی مەڵبەندی 11ی ڕێکخستنی گەرمیان سەرەڕای ئیدانەکردنی سوتاندنی ئۆفیسی ڕێکخراوەکە، ئەو کارە بە هەوڵی بڵاوکردنەوەی پشێوی و دووبەرەکی ناودەبات و ڕایگەیاندووە، دەستێکی نادیار بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی پشێوی و دووبەرەکی بۆ ئەوەی لە سیمای جوان و ڕۆشنبیری و پێشکەوتنی شاری کفری و کفری نشینان کەمبکەنەوە هەستاون بەسووتاندنی  بەشێکی زۆری ئۆفیسی ڕێكخراوی هاوکاریی ئەڵمانی .

لەڕاگەیەندراوەکەی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتیدا هاتووە، “دڵنیاین لەچاوساغی و بیرتیژی هێزەکانی (ئاسایش و پۆلیس)ی کفری وەک چۆن لەڕابردوودا لەپێناو پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییانی خۆشەویستی کفری شەو و ڕۆژیان خستووەتەسەریەک ئاواش تاوانباری ئه‌م كاره‌ ئاشکرادەکەن”.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بە خزمەتەکانی ڕێکخراوەکە دەکات لە بوارەکانی (ساڵیادی تاوانی ئەنفال و خزمەتکردنی کەسوکارە سەربەرزەکانیان، توندوتیژیی دژی ژنان، دیداری هونه‌ری و ئاشتیی كفری، ڕۆشنبیری، گەنجان).

ڕێکخراوی هاوکاریی ئەڵمانی لەکۆتایی ساڵانی نەوەدەکان دامەزراوە و لەساڵی (2017) لەگەرمیان لە بواری گه‌شه‌پێدانی ڕۆشنبیری و بواره‌ جیاوازه‌كاندا خزمەتێکی گەورەی کردووە و ئۆفیسی سەرەکی لەشاری کفرییە.

بابەتی پێشتر

بەتەمەنترین گۆرێلای نێری جیهان مرد

بابەتی دواتر

کەرکوک.. تەقە لە ماڵی ئەفسەرێکی دژە تیرۆر کرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share